پێشەکی

سوپاس بۆ سەرنجەکانتان، ڕێگەم پێبدەن بەچەند وشەیەک پێتان بڵێم کە ئێمە پێویستە چی پێشکەش بکەین. ئەگەر بڕیارت داوە کە لە یەکێتی ئەوروپا بخوێنیت، بیرۆکەیەکت هەیە کە چی گرینگت پێویستە و خوێندنی سەرەتایی پێویستت هەیە، ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین زانکۆ. ئێمە ڕێنوێنیتان دەکەین لەڕێگەی پرۆسەی وەرگرتن و هەموو ئەو هەنگاوە پێویستانەی جێبەجێکردنی پڕۆسەکە. هەروەها لە بەڕێوبەرایەتی ڤیزا، گەشتکردن و تەنانەت ئەگەر بخوازیت لە شوێنی مانەوەش یارمەتیت دەدەین، خزمەتگوزاری ئێمە ئێستا تەنها بۆ زانکۆکانی هەنگاریا جێبەجێ دەکرێت. ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەبێت تکایە لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن: info@learnineu.eu

بڕۆ خوارەوە

زانیاری بنەڕەتی دەربارەی هەنگاریا

  • ناوی فەرمی: هەنگاریە
  • ناوچەی: 93022کیلۆمەتر دوجایە
  • دانیشتوان: 9797561 (2017)
  • وڵاتانی دراوسێ: نەمسا، سلۆڤاکیا، ڕۆمانیا، سێربیا، کڕواتیا، سلۆڤینیا
  • زمانی فەرمی: هەنگاری
  • فۆرمی دەوڵەت: کۆمار
  • پایتەخت و گەورەترین شار: پایتەخت و گەورەترین شار: بوداپێست (دانیشتوانی لەدەوری 2میلیۆنن)
  • شارە گەورەکانی تر: دەبرەسەن، سەجەد، میشکۆڵتس، پێچ، یۆر
  • دراو: فۆرینت (HUF)
  • زۆنی کات: CET (GMT +1)
  • ڕووبارە سەرەکییەکان: ڕووباری دانوب (417km)، ڕووباری تیسزا (579km)
  • گەورەترین گۆمەکان: گۆمی باڵاتۆن، گۆمی ڤەلەنس
  • بەرزترین لوتکە لە ئاستی دەریا: چیای کێکەس(1014) لە گردەکانی ماترا

هەنگاریا ئەندامە لە OECD، NATO، EU و ڕێکەوتنی شینگن.

لە ڕووی ئیدارییەوە، هەنگاریا دابەشکراوە بۆ 19 پارێزگا لەگەڵ پایتەختی بوداپست کە سەربەخۆیە لە چاو پارێزگاکانی دیکەی.

هەنگاریا لە ناو باشترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئەوروپایە و پایتەختەکەشی بوداپێست بە یەکێک لە جوانترین شارەکانی جیهان دادەنرێت. سەڕەڕای بچوکی وڵاتەکە، ئەم وڵاتە خاوەنی ئێجگار شوێنەواری کەلەپووری جیهانیە. و دەریاچەی هێڤیز یەدەگی بایۆسفێری یوونسکۆ و دووەمین گەورەترین دەریاچەی گەرمە لە هەنگاریا، هەروەها خاوەنی گەورەترین دەریاچە (دەریاچەی بالاتۆن)ە لە ناوەندی ئەوروپا، و وە گەورەترین گژوگیای سروشتی (هۆرتۆباگی)ە لە ئەوروپا.

جوگرافیا

دەوڵەتی هەنگاریا دەروازەیەکی دەریایی نییە و دەکەوێتە ناوچە بەرزاییەکانی کارباتیان، دوو لە درێژترین ڕووباری ئەم ناوچەیەش دانیوب و تیسزان کە هەنگاریای دابەشی سەر سێ ناوچە کردووە، ترانز دانیوبا دەکەوێتە رۆژئاوای دانیوب، ناوچەی دەشتایی دەکەوێتە نێوان دانیوب و تیسزڵ، و ناوچەی ترانز- تیسزا لە ڕۆژهەڵاتی تیسزا. چیاکانی هەنگاریا لەڕاستی دا گرتن، بەدەگمەن دەگەنە 9000مەتر. دوو لەسەر سێی خاکی جوگرافیای هەنگاریا بڵندییەکەی لە 900مەتر لە ئاستی دەریا تێپەڕناکات.

پانتایی گۆمی باڵاتۆن 598km2، و بەیەکێک لە ناوچە هەرە بەناوبانگەکانی گەشتوگوزاری وڵاتەکە دادەنرێت و قووڵی گۆمەکە دوو تا سێ مەترە، لەبەرئەوەش له وەرزی هاویندا بە خێرایی ئاوەکەی گەرم دەبێت.

لە هەنگاریا دە پارکی پارێزراوی نیشتیمانی هەن، سێیان دەکەونە ناوچەی دەشتایەکانی هۆرتۆبگی، کسکونساگ و کۆرۆس-مارۆس، ئەمانە پارێزگاری لە ژیانی گیانلەبەری کێوی و پاراستنی زەلکاوەکان دەکەن. دوو لەم پارکانە دەکەونە باکوری هەنگاریا لە بەرزاییەکانی بوک کە بە سەوزایی و دارودرەخت داپۆشراون، یەکێکیتریان دەکەوێتە ناوچەی ئاگتیلیک کە بە ناوبەنگە بە زنجیرەیەک لە ئەشکەوت کە ناسراون بە ئەشکەوتەکانی کارست. پارکی دانیوب- ئیپۆلی دەکەوێتە ناوەڕاستی هەنگاریا. پارکی باڵاتۆنی سەروو دەکەوێتە ڕۆژئاوا، پارکی نیشتیمانی دانیوب-دراڤا دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوا لەسەر سنووری کڕواتیا، دوایینیان هەردوو پارکی ئۆریسیگ و فێرتۆ-هانساگن کە دەکەونە سەر سنووری وڵاتی نەمسا.

هەنگاریا خاوەنی بۆ زیاتر لە 2000 جۆری ڕووەکی گوڵدارە کە زۆربەیان بە دەگمەن لەم پانتاییە دەدۆزرێنەوە، هەروەها چەندین جۆری باوی گیانەوەرانی ئەوروپی هەن وەک(ئاسک، کەروێشکی کێوی، بەرازی کێوی و سەگی دەریا) هەروەها چەند جۆرێکی تری گیانلەبەری دەگمەن هەن وەکو (پشیلەی کێوی، شەمشەمەکوێرەی گۆم، و مارمێلکەی پانۆنییەن)، وە سێ چارێگی گیانەوەرانی ئەم وڵاتە باڵندەن و بەتایبەتیش باڵندەی ئاوی کە گۆم و ڕووبار و زەلکاوەکان سەرنجیان ڕادەکێشن.

کەش و هەوا

بۆ زۆرێک لەو خوێندکارانەی کە لە دەوڵەتانی تر دێن بۆ هەنگاریا کەش و هەوای هەنگاریا زۆر جیاوازترە لە وڵاتەکەی خۆیان، لە هەنگاریا چوار وەرزی جیاواز هەیە، لە کاتێکدا لەوەرزی هاوین کەش و هەواکەی مامناوەندییە لە وەرزی زستان زۆر سارد دەبێت، پلەکانی گەرما لەدەوروبەری 4 - پلە ژێر سفر دەبن لە کانونی دووەمدا و دەگاتە 26 پلە لە مانگی تەموزدا.

بەشێوەیەکی گشتی هەنگاریا کەشوهەوایەکی وشکی کیشوەری هەیە، وەڵاتەکەش بەهۆی ئەو شاخ وبەرزاییانەی وەک زنجیرە چییاکانی ئەڵپ و کارباتییان کە چواردەوری داون پارێزراوە لە گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا.

شوێنی مانەوەی قووتابیان

چەندین بژاردە بۆ دۆزینەوەی شوێنی ژیان بۆخوێندکاران لەهەنگاریا بەردەستن، بەڵام هەرزانترینیان بەشەناوەخۆیی زانکۆکانن، مانەوەش لە بەشەناوەخۆیی چەند سوودێکی هەیە، یەکەم هەرزانە، هەمیشەش چواردەورت کۆمەڵێک هاوڕێ دەبن و کۆمەڵگا مەزنەکانیش بەهۆی پێکەوەژیان دروست دەبن.

لەلایێکی ترەوە، بەکرێگرتنی شوقەیەک لەدەرەوەی زانکۆ بژاردەیێکی ترە بە تایبەتی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پاراستنی تایبەتمەندی خۆیان مەبەستە، بەم ڕێگایە، زیاتر ئاشنای سروشت و چۆنییەتی ژیانکردنی هەنگاریەکان دەبیت. نرخەکان بەپێی ئەو ناوچەیەی هەڵیدەبژێری جیاوازە کە لەسنوری پایتەخت یان لەدەرەوەی پایتەخت بێت. بۆ نمونە تێچووی مانگانە لە بوداپێست جگە لە تێچووی ژیان. HUF 70,000–150,000 (230-490 USD) or HUF 120,000–200,000 (390-650 USD)

لەهەر شوێنێک بڕیاربدەی نیشتەجێ بییت گرینگ ئەوەیە شوێنەکە گونجاو بێ بۆ خوێندن. هەروەها ئاساییە لەگەڵ هاوڕێیێکتدا بەیەکەوە بەشداربن لە بەکرێگرتنی شوێنێکی مانەوە.

چاودێری تەندروستی و متمانەی تەندروستی

بەشێوەیەکی گشتی لە حاڵەتی لەناکاو بەبێ بەرامبەر چارەسەری سەرەتایی بۆ خەڵکانی بیانی بەردەستە، بەڵام لە حاڵەتەکانی تر دەبێت پارە بدەیت، دەربارەی حاڵەتەکانی دیکەش دەتوانرێ بیمەی متمانەی تەندروستی دابینبکرێت بە گوێرەی بەندەکانی گرێبەستی بیمەی تەندروستی لەو ماوەیەی کە لەم وڵاتەدا دەمێنەوە.

دەربارەی خوێندکارانی بیانی کەلە هەنگاریا دەخوێنن، خزمەتگوزاریی تەندروستی تەنها بۆ ئەو قووتابییە بیانیانە بەردەستە کەلە یەکێک لە دەزگا زانستییەکان، قووتابخانە یان زانکۆ بەشێوەیەکی کاتی دەخوێنن بەپێی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی یاخود زەمالەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی توانای مرۆیی هەنگاریا دابینکراوە. ئەو کەسانەی کار دەکەن بیمەی تەندروستیان بۆ دابین دەکرێ لەو شوێنەی کە کاری تێدا دەکەن. وە ئەگەر قووتابی بیانی لە یەکێ لە دەزگا زانستییەکانی حکومی بخوێنێت بەپێی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕکردنی قووتابیان ئەوا بە بێ بەرامبەر چاودێری تەندروستی بۆ تەرخان دەکرێت.

هاوڵاتیانی دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا چاودێری تندروستیان بێ بەرانبەر بۆ تەرخان دەکرێ ئەگەر لە وڵاتێکی دیکەی ئەندام لە یێکێتی ئەوروپاش بژین و هەڵگری باجی تەندروستی ئەوروپی بوون، هەمان ماف و ئەرکیان دەبێت.

خوێندکارانی بیانی ئەگەر ئەو مەرجانەی سەرەوەیان تێدا نەبوو دەتوانرێ چاودێری تەندروستیان بۆ دابین بکرێ بە ڕێکەوتن لەسەر گرێبەستێک لەگەڵ بیمەی تەندروستی هەنگاریا.

لە خاوەنداریەتیت لە مۆڵەتی نیشتەجێبوون و بڕوانامەی ئامادەبوونت، تکایە پەیوەندی بکە بە سندوقی دڵنیایی تەندروستی ناوخۆ. ئەگەر تۆ لە هەنگاریا بخوێنیت و لە شوێنێکی سەربەخۆ دەمێنیتەوە، دەتوانیت بیمەی تەندروستی لەگەڵ سندوقی دڵنیایی تەندروستی دەربهێنیت بە نرخی 30٪ لە کەمترین کرێی ناوخۆیی.

سندوقی دڵنیایی تەندروستی نەتەوەیی هەنگاریا (کورتکروەکەی بە هەنگاری: OEP)

وشەی هەنگاری بۆ دەرمانخانە 'گیوگیسزارتەر' یان 'پاتیکا'یە. ئەمانە دەکەونە هەموو شارەکانەوە، زۆربەی کات نزیکن لە ناوەندەکانی شار، سوپەرمارکێتەکان و لە هەندێک حاڵەتدا، لە زانکۆکانیش نزیکن. لەوانەیە کاتژمێرەکانی کردنەوە لە دەرمانخانەوە بۆ دەرمانخانەیەکی دیکە بگۆڕێ بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی تا کاتژمێر ٧ی ئێوارە یان ٨ی شەو کراوەن لە ڕۆژانی هەفتەدا. فرۆشگاکانی دەرمان، وەک دی ئێم و ڕۆسمان، کەمترین دەرمانی سووکیان هەیە، بۆ نمونە ئازار کوژەکان.

oep@oep.hu | oep.hu